سەرەڕای هەموو قەیرانەکان بەردەوامین
ئەمڕۆ ٦/٢/٢٠٢٤ لە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە، بە ئامادەبوونی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و چەند میوانێکی بەڕێز
کۆتایی هات بە خولێکی کۆمپیوتەر کە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە هاوکاری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە تایبەت بە فەرمانبەرانی نوسینگەکانی کارتی زانیاری لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کردبویەوە، ئەمەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی زانیاری فەرمانبەرانیان لە بواری کۆمپیوتەر.سوپاس بۆ خوا لە ماوەی ٣ هەفتەدا لە خزمەتیاندا بووم ، ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانە دەخوازم، ئومێد دەکەم خزمەتێکی بچوکم کردبێتن.
No comments:
Post a Comment